هەوڵەكانی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی ٢٥ میلیۆن بەرمیل نەوت لە بەندەرەکانی چین
پەیامی کورد ... هەوڵەكانی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی ٢٥ میلیۆن بەرمیل نەوت لە بەندەرەکانی چین
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات ٢٥ میلیۆن بەرمیل نەوت لە بەندەرەکانی چین بگەڕێنێتەوە. ئەم بارە نەوتییە کە بەهای یەک ملیار و ٧٠٠ میلیۆن دۆلارە، لە شەش ساڵ لەمەوبەرەوە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە لە بەندەرەکانی چین ماوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، بەهۆی ئەگەری تووندکردنی سزاکان له لایەن ترامپ ەوە، ئێران له فرۆشتنی نەوت تەنانەت به چین ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان بووەتەوه.
لە ساڵانی ڕابردوودا چین نزیکەی 90%ی هەناردەی نەوتی ئێرانی بە داشکاندن کڕیوە، بەڵام مانەوەی نەوت لە بەندەرەکان، بێ دەسەڵاتی ئێران لە فرۆشتنی نەوت نیشان دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی چین وێڕای جەخت كردنەوە لەسەر هاوکاری لەگەڵ تاران، ئاماده نەبوو هیچ لێدوانێکی زیاتر بدات و وەزارەتی نەوتی ئێرانیش ووڵامی پرسیارەکانی ڕۆیتەرزی نەداوەتەوه.
بەپێی سەرچاوەكان، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران نەوتی لە بەندەرەکانی دالیان و ژوشان هەڵگرتووە و دانووستان بۆ ئازادکردنیان لە ئارادایە.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە