وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 370 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە ناوخۆی سوریا ڕادەگەیەنێت

پەیامی کورد- دیمەشق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا دوێنێ چوارشەممە ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامدا دەست بەسەر 370 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا و ژمارەیەک کەسی داواکراوی نێودەوڵەتی دەستگیرکران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی دژە ماددە هۆشبەرەکانی سوریا، ئۆپەراسیۆنێکیان لەناو خاکی سوریا ئەنجامداوە و دەستیان بەسەر 370 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "مەفرەزێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە عێراق ڕوویان لە خاکی سوریا کردووە و لە ڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی مەیدانی و هەواڵگرییەوە توانیان دەست بەسەر (370) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: "ئەو ئۆپەراسیۆنە هەڕوەها لە ئەنجامی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری داواکراوی نێودەوڵەتی کە بەشێکن له تۆڕەکانی قاچاخچیەی سنووربه زێنن".





