سەرجەم بازگەکانی دەوروبەری گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لادەبرێن

سەرجەم بازگەکانی دەوروبەری گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لادەبرێن


پەیامی کورد- حەلەب
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامی کوردی ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم خاڵەکانی پشکنین لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب وردە وردە لادەبرێن و تەنیا خاڵێکی پشکنینی هاوبەش لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەت و ئاسایش دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەماهەنگی نێوان هێزەکانی ئاسایشی گشتی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕێگایەکی نوێ بۆ گەڕەکە کوردییەکان لە شاری حەلەب کراوەتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتووش سەرجەم بازگەکان لادەبرێن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە خاڵێکی پشکنینی هاوبەش لەلایەن هەردوولاوە دانراوە، بەبێ هیچ بازگەیەکی دیکە، بۆ ئاسانکاریی تێپەڕاندنی دانیشتوانی هەردوولا.
وتیشی، "رێگای چوونە ژوورەوەی ئەلجەزیرە و ئەلجەندول دوای پاککردنەوەیان لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە".

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە