فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بەندئاوی تشرین یان کرد و ترسی ڕووخانی هەیە
پەیامی کورد ... فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بەندئاوی تشرین یان کرد و ترسی ڕووخانی هەیە
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، سوپای تورکیا بە چڕی بەندئاوی تشرین و دەورووبەری بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان دەکات. لەناوچەکە شەڕ و پێکدادانی تووند هەیە، لەکاتێکدا شەرڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج هێرشی زەمینی بەرپەرچ دەدەنەوە کە لەلایەن بەکرێگیراوانەوە بۆسەر گوندەکانی بەندئاوەکە دەستی پێکردووە.