وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە دۆخی هاووڵاتیانی دەست بەسەرکراوی ئەم ووڵاتە لە ئێران هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە دۆخی هاووڵاتیانی دەست بەسەرکراوی ئەم ووڵاتە لە ئێران هۆشداری دەدات
ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە ووتارەکەی ئەم دواییەیدا بە هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە هۆشداری دا كە بە هۆی بارودۆخی سەختی ئەو سێ هاووڵاتییە فەرەنسییەی کە لە ئێران دەست بەسەر کراون تا ئازاد دەکرێن، خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئەم ووڵاتە بەدوور بگرن.
بارۆ لە كۆبوونەوەی باڵیۆزانی فەڕەنسا ڕاگەیاند: "دۆخی ئەم سێ هاووڵاتییەمان بەرەو خراپتر دەچێت و ئەم دۆخە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە". ئەوان ساڵانێکە بە ناڕەوا دەست بەسەر کراون و هەندێکیان لە بارودۆخێکی هاوشێوەی ئەشکەنجەداندا دەژین”.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی داهاتووی فەڕەنسا و ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆوەکان پەیوەستە بە دۆخی ئەو هاووڵاتیانە و داوای لە هاووڵاتییانی کرد تا ئازادکردنی هەر سێ بارمتەکە خۆیان لە سەفەری ئێران بەدوور بگرن.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە