هەڵدانی نوێترین مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی کۆریای باکوور
پەیامی کورد ... هەڵدانی نوێترین مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی کۆریای باکوور
کۆریای باکور ڕایگەیاند، هەڵدانی مووشەکی بالیستیک کە دوێنێ دووشەممە ووڵاتەکەی هەڵیداوە سەرکەوتو بووە و گەیشتووەتە ١٢ هێندەی خێرایی دەنگ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، کۆریای باکوور ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی نوێی بالیستیکی مەودای مامناوەند (IRBM) بە سەری جەنگی سەروو دەنگی تاقیکردۆتەوە.
پیۆنگ یانگ ئەم مووشەکییەی وەک سیستەمێکی چەکی ڕێگری لە دژی هەر هەڕەشەیەک لە ناوچەی زەریای هێمن (دژی ئاسایشی ووڵاتەکەی) ناساند.
یۆنهاپ بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە: ئەم مووشەکە کە (دووشەممە) لەلایەن کیم جوونگ ئوون سەرۆکی کۆریای باکوورەوە لە ڕێگەی سیستەمی چاودێرییەوە چاودێری کرا، مەودای نزیکەی 1500 کیلۆمەتر بە خێرایی 12 فڕیوە خێرایی دەنگ.
بۆیە بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەرۆکی کۆریای باکوور سەبارەت بە هەڵدانی ئەم مووشەکە ووتی : مەبەست لە درووستکردنی مووشەکێکی لەو شێوەیە بەهێزکردنی ڕێگری لە شەڕی ئەتۆمی پیۆنگیانگە بە درووستکردنی سیستمێکی چەک کە هیچ کەس ناتوانێت ووڵامی (دەسەڵات) بداتەوە لە) ڕێگری ستراتیژییەکەی.
کیم هەروەها وووتی : سیستەمی مووشەکی هایپەرسۆنیک (تەکنۆلۆژیا)یەکی جێی متمانەیە کە دەتوانێت ئاسایشی کۆریای باکوور لە بەرامبەر (هەڕەشەکان)ی هەر نەیارێک لە ناوچەی زەریای هێمن داپۆشێت. ئەم سیستەمە توانای ئەوەی هەیە وەک هێرشێکی سەربازی جددی بۆ نەیار هەژمار بکرێت و لە هەمان کاتدا هەر بەربەستێکی بەرگری چڕ بشکێنێت.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا لە بارەی هەڵدانی ئەم مووشەکەوە بڵاویکردەوە: موشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی مەودای مامناوەند (IRBM) لە قۆناغی یەکەمدا بەرزییەکەی گەیشتە ٩٩.٨ کم و لە قۆناغی دووەم دا بەرزییەکەی ٤٢.٥ کم، و پێش ئەوەی ئامانجەکە بپێکێتە ناو... زەریا، ئەو مەودایەی کە هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر ڕۆیشتووە.
دوێنێ کۆریای باکوور لە سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیئۆل، مووشەکێکی بالیستیکی سەروو دەنگی تاقیکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ هاوتا کۆریای باشوور، بلینکن ئیدانەی هەڵدانی فڕۆکەکەی کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە کۆریای باکوور چەندین جار بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە