ئیسرائیل : ڕێگە بە ئێران نادەین کاریگەری لە سەر ووڵاتانی ناوچەکە هەبێت

ئیسرائیل : ڕێگە بە ئێران نادەین کاریگەری لە سەر ووڵاتانی ناوچەکە هەبێت
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل : ڕێگە بە ئێران نادەین کاریگەری لە سەر ووڵاتانی ناوچەکە هەبێت

حكوومه‌تی ئیسرائیل، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌ ڕێگری له‌ ڕێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوولا تۆمه‌تبار كرد و راشیگه‌یاند، چیتر رێگه‌ ناده‌ین ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌بێت.
ده‌یڤید مینسه‌ر ووته‌بێژی حكوومه‌تی ئیسرائیل، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئیسرائیل هیچ لیستێكی ده‌ستگیركراوه‌كانی له‌ حه‌ماسه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌"، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ حه‌ماس "هیچ لیستێكی ده‌ستگیركراوه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هاوبه‌ش نه‌كردووه‌، جا له‌ ژیاندا بن یان مردوون".

ووته‌بێژی حكوومه‌تی ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ووڵاته‌كه‌ی "هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له‌ هیچ ململانێیه‌ك له‌گه‌ڵ سووریادا نییه‌، به‌ڵام ڕێگه‌ نادات ئێران كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌دا و ڕێگه‌ش نادات چه‌ك بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان بگوازێته‌وه‌".
پێشتر عه‌مید عه‌لی موحه‌مه‌د نائینی، ووته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، "ئاسمانی ئیسرائیل كراوه‌ و بێ پارێزبه‌ندیه‌ بۆ هێزه‌كانیان" و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ شه‌ڕی گه‌وره‌ و ئاڵۆز.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە