شوڵتز ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە ئەگەری گەشتی بۆ مۆسکۆ بە درۆ ناوبرد

شوڵتز ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە ئەگەری گەشتی بۆ مۆسکۆ بە درۆ ناوبرد
پەیامی کورد   ...   شوڵتز ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە ئەگەری گەشتی بۆ مۆسکۆ بە درۆ ناوبرد

ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا، بانگەشەی نوێنەری ئەم ووڵاتەی ڕەتکردەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی مۆسکۆ دەکات.

"ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا، بانگەشەی ڕۆدریچ کیسفیتەر، نوێنەری بۆندستاگی ڕەتکردەوە سەبارەت بە ئەگەری گەشتەکەی بۆ مۆسکۆ پێش ٢٣ی شوبات و بە درۆ ناوی برد".

دوێنێ، ئەندامی ئۆپۆزسیۆنی بۆندستاگ، ڕۆدریچ کیسفیتەر، ڕایگەیاند، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە شوڵتز بەنیازە گەشت بکات بۆ مۆسکۆ پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئاڵمانیا لە ٢٣ی شوبات دا.

کیسفیتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی، زانیاری زیاتر هەیە کە ڕاوێژکار شوڵتز پێش ٢٣ی شوبات گەشت دەکات بۆ مۆسکۆ، واتە لەگەڵ (ڤلادێمیر) پووتین کۆدەبێتەوە.

پێشتر ماتیاس مێرش سکرتێری گشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئاڵمانیا داوای لە ڕۆدریک کیسفیتەر کرد دەستبەجێ تویتەکەی بسڕێتەوە و داوای لێبوردن لە شوڵتز بکات و بە "فێڵبازی و زیانبەخش" وەسفی کرد.

پێشتر گۆڤاری "سپیگل" هەروەها بڵاویکردەوە کە یەکێتی مەسیحی دیموکرات زانیاری لەسەر ئەگەری گەشتە نزیکەکەی شوڵتز بۆ مۆسکۆ بە مەبەستی زیادکردنی جەماوەری پارتی سۆسیال دیموکرات پێش هەڵبژاردنەکان پێگەیشتووە.

ووتەبێژی حکوومەتی ئاڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti، ئەو ڕاپۆرتانەی میدیاکان سەبارەت بە ئەگەری گەشتەکەی شوڵتز بۆ مۆسکۆ بە "ساختە" ناوبرد.

دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا، هەروەها ووڵامی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارەی دایەوە و ڕایگەیاند کە کرێملین هیچ داواکارییەک بۆ سەردانەکەی شوڵتز بۆ ڕووسیا بەدەست نەگەیشتووە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە