بەهۆی شەرمەوە 4 پەنجەی خۆی دەبڕێت

بەهۆی شەرمەوە 4 پەنجەی خۆی دەبڕێت
پەیامی کورد    ...   بەهۆی شەرمەوە 4 پەنجەی خۆی دەبڕێت

پیاوێکی هێندی تەمەن ٣٢ ساڵ ٤ پەنجەی دەستی چەپی بڕی، چوونکە نەیتوانی بە سەرۆکەکەی بڵێت کە دەیەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە.
"بڵێ نەخێر!" ئەوەندە قورسە بۆ هەندێک کەس کە پێیان باشە خۆیان ناتەواو بکەن بەڵام نەڵێن نەخێر. نموونەی ئەم کێشەیە پیاوێکی خەڵکی گوجەراتی هیندووستانە. 4 پەنجەی دەستی چەپی بڕیوە، چوونکە نەیتوانیوە بە خاوەنکارەکەی کە خزمی خۆی بێت بڵێت کە دەیەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە. لە کۆمپانیاکەدا بەڕێوبەری کۆمپیوتەر بووە.

ماوەیەکی زۆر نەبوو "مەیجر تاراپارا" چووە بنکەی پۆلیس و درۆی کرد کە بە ماتۆڕسکیلەکەی دەچێتەوە ماڵەوە، کاتێک سەری سووڕما و بێهۆش بوو، کاتێکیش هۆشی هاتەوە، بینی ٤ پەنجەی دەستی بڕاوە.
دوای بیستنی ئەم چیرۆکە سەیرە، پۆلیس کامێرای چاودێری ئەو ناوچەیە دەپشکنێت کە پیاوە گوجەراتییەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بێهۆش بووە و دەبینن پیاوەکە بۆ ساتێک لەوێ وەستاوە، دواتر بە دەستێکی بریندارەوە دەڕوات و دەگەڕێتەوە.

"مەیجر تاراپارا" لەژێر فشاری پۆلیسدا ناچارە ڕاستییەکان بڵێت و دان بەوەدا دەنێت کە بەهۆی شەرمەوە نەیتوانیوە بە خاوەنکارەکەی بڵێت کە ناتوانێت درێژە بە کارەکەی بدات، هەر بۆیەش ٤ پەنجەی دەستی چەپی بڕیوە .

کارەکانی ئەوەندە سەیر بووە کە پۆلیس بڕیارە زانیاری زیاتر لەم پیاوە وەربگرێت.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە