مۆرگان ئۆرتێگاس : پێویستە گەرەنتی پاراستنی کورد لە سووریا بکەین

مۆرگان ئۆرتێگاس : پێویستە گەرەنتی پاراستنی کورد لە سووریا بکەین
پەیامی کورد   ...   مۆرگان ئۆرتێگاس : پێویستە گەرەنتی پاراستنی کورد لە سووریا بکەین

مۆرگان ئۆرتێگاس، جێگری نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داواى پاراستنى کورد لە سووریا دەکات و هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەى مەترسییەکانى داعش دەدات.

مۆرگان ئۆرتێگاس لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەکوو جێگری نوێنەری سەرۆک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا، بەر لە دیاریکردنەکەى ئۆرتێگاس ڕایگەیاند ، "گرینگترین شت کە بیکەین ئەوەیە لەرێگەی سەرۆک ترامپ ەوە ئاشتی و سەقامگیری بگەێنینە ناوچەیەکی پڕکێشە".

ئاماژەى بەوەش کرد، "پێویستە سەرکردەکانمان گەرەنتی ئەوە بدەن کە کورد پارێزراو دەبێت و ڕێگری بکەن لەوەی تیرۆریستان ئەم پشێویە بە دەرفەت بزانن و لە گرتووخانەکان هەڵبێن".

ئۆرتێگاس رایگەیاندووە، گەورەترین هەڕەشە لە سووریا بریتییە لەوەی ئەو بۆشاییەی درووستبووە بە زیندووبوونەوەی داعش پڕبکرێتەوە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە