ژان نۆئێل بارۆ : دەبێت سووریا ئازاد و خاوەن سەروەری بێت
پەیامی کورد ... ژان نۆئێل بارۆ : دەبێت سووریا ئازاد و خاوەن سەروەری بێت
ژان نۆئێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە ووتەیەكدا لە دیمەشق ڕایگەیاند :
تیرۆر لە سووریا قبووڵ ناكەین. ئۆمێدمان ئەوەیە سووریایەكی ئارام و بێ جەنگ ببینین، بۆیە دەبێت لەسەرتاسەری ووڵاتدا دەنگی چەك خامۆش بكرێ.
- لەكاتی سەردانمان بۆ گروتوخانەی سیدنایا تووشی شۆك بووین لەو بارودۆخە دڕاندانەی كە دەستگیركراوان تێیدا ژیاون. دەبێت سووریا ئازادو خاوەن سەروەری بێت.
- سووریای ئارام بەو واتایە دێت چەكی كۆكوژی تێدا نەبێت، ئەمە باشترە بۆ سووریاو بۆ جیهانیش بەگشتی . دەستپێشخەری دەكەین و پسپۆڕانی داماڵینی چەكی كیمیاوی رەوانەی سووریا دەكەین.
- دوای چەندین دەیە لە ستەمی رژێمی ئەسەد، بەشداری لە رابوونی خەڵكی سووریا دەكەین. رژێمی ئەسەد مافی هاووڵاتیانی سووریاو سەروەت و سامانەكەیانی بۆ ماوەی چەندین دەیە دزیوە، پاڵپشتی ئاڵوگۆڕی دیموكراتی دەسەڵات دەكەین.
- بەدی نایەت بەبێ بەدیهێنانی دادپەروەری، ئاشتەوایی لە سووریا.
- پێشكەشكردنی یارمەتی هونەری و یاسایی لەبارەی نووسینەوەی دەستووری نوێ دەخەینە بەردەم ئیدارەی سووریا.
- جەخت دەكەین لەسەر ئەوەی ئێمە لە پشت نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مەسیحییەكان دەبین لە سووریا.