فەڕەنسا و ئا‌ڵمانیا : ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی کورد لە سووریا دەبێت پارێزراو بێت
پەیامی کورد ... فەڕەنسا و ئا‌ڵمانیا : ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی کورد لە سووریا دەبێت پارێزراو بێت
هه‌ینی، ١٤ی بەدرامبار، فه‌ڕه‌نسا و ئا‌ڵمانیا ڕاگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان بۆ دیمه‌شق و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریای نوێ بڵاو كرده‌وه و تێیدا به پێویستییان زانیوه، شه‌ڕ له باكووری سووریا كۆتایی پێ بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد پارێزراو بن.
فه‌ره‌نسا و ئا‌ڵمانیا له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی پاراستن و زامنكردنی ئاسایشی كورد له سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌ردوو ووڵات له درێژه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌یاندا، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی له سووریا ده‌كرێت، كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
فه‌ڕه‌نسا و ئا‌ڵمانیا هاوكات ڕایانگه‌یاندووه، قۆناغی ڕاگوزەر له سووریا ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری بكات.