دوای کوژرانی زیاتر لە ٧٢ چەتەی تورکیا ، فڕۆکەکانی ئەو ووڵاتە چەندین هێرشیان بۆ سەر بەندئاوی تشرین کردووە
پەیامی کورد ... دوای کوژرانی زیاتر لە ٧٢ چەتەی تورکیا ، فڕۆکەکانی ئەو ووڵاتە چەندین هێرشیان بۆ سەر بەندئاوی تشرین کردووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە فڕین بەسەر بەندئاوی تشرین و ناوچەی دێرحەفەر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، دەشڵێت، "تا ئێستا پێنج هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بەندئاوی تیشرین ئەنجامداوە و سێ جاری دیكەش شاری دێرحەفەریان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بۆردمان کردووە".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات، ئەمشەو لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە فڕین بەسەر بەندئاوی تیشرین و ناوچەی دێرحەفەر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.
ئاماژەی بەوەش كرد، فڕۆكە جەنگەیەكانی توركیا ئەمشەو پێنج هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەندئاوی تیشرین ئەنجامداوە و بۆردومانکردوە، هەروەها سێجاری دیكەش بۆردومانی شاری دێرحەفەریان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردوە.
ئەوە لەكاتێكدا هەر ئەمڕۆ هێزەكانی سووریای دیموكراتیک بڵاویکردووەتەوە لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزەكانیان و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج لە دوێنێ ئێوارەوە تا بەیانی هەینی، ژمارەی كوژراوانی ئەو گرووپانە بۆ 72 چەكدار بەرزبوەتەوە، ئەوە جگەی لە برینداربونی دەیان چەكداری دیكە.
دەشڵێت، "بە سەدان چەكداری ئۆزبەكستانی، توركمەنستانی و چیچانی بەشداریان كردوە و دەیانە چەكداریان كوژراو برینداربوون، هەروەها لە شەڕ و پێكدادانەكاندا 11 شەڕڤانیش شەهیدبوون".
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە