ئەلێکساندەر نۆڤاک باسی وردەکاری گفتوگۆکانی پوتین و شارع دەکات

پەیامی کورد- دیمەشق
ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان ڤلادیمێر پوتین و ئەحمەد شارع لە کرێملین چەند لایەنێکی گرتۆتەوە، دیارترینیان بابەتی مرۆیی و هەروەها وزە و گواستنەوە و تەندروستی و گەشتوگوزاری گرتەوە.
لێدوانەکانی نۆڤاک دوای دانوستانەکانی نێوان ڤلادیمێر پوتین، و ئەحمەد شارع هات، کە دوێنێ چوارشەممە لە کرێملین بەڕێوەچوو و زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیو بەردەوام بوو.
نۆڤاک لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: سوریا پێویستی بە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی خۆی هەیە، جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا توانای پێشکەشکردنی پاڵپشتی لەم بوارەدا هەیە. ڕوونیشیکردەوە کە مۆسکۆ و دیمەشق ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کۆمسیۆنێکی هاوبەشی نێوان حکومەتەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک پوتین و شارعدا لە کرێملین، پرسەکانی پێداویستی مرۆیی بۆ سوریا تاوتوێ کران.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیمەشق ئارەزووی خۆی بۆ بەدەستهێنانی گەنم و دەرمانی ڕووسی دەربڕیوە.





