بڕیارێکی دژ بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن عەلی لاریجانی و قاسم ئەعرەجی یەوە دەردەکرێت

بڕیارێکی دژ بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن عەلی لاریجانی و قاسم ئەعرەجی یەوە دەردەکرێت
پەیامی کورد   ...   بڕیارێکی دژ بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن عەلی لاریجانی و قاسم ئەعرەجی یەوە دەردەکرێت


عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق قسەیان لەسەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کردووە و هەردوولا ڕژد بوونە لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی عێراق و ئێران دژ بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

عەلی لاریجانی داوای لە ئەعرەجی کردووە کە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بگوازرێنەوە بۆ ئەو کەمپانەی کە دەستنیشان کراون و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەم
ئەو کەمپانە بخرێنەوە سەر حکوومەتی عێراقی و لەسەر بوودجەی حکوومەتی عێراقی پارەدار بکرێن(مەبەست بەڕێوەبردنیان).  

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، لەگەڵ لاریجانی یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کردووە تێیدا مەرجی گواستنەوەی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمپە دیاری کراوەکانیان و پارەدارکردنیان لەلایەن بەغداوە، لەخۆ گرتووە.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە