خێزانی بێسەروشوێنەکان: دەستگیرکراوەکان لە سوریا دەبێت پێشینەی دانوستان بێت

لیژنەی بنەماڵەی ڕفێندراو و بێسەروشوێنەکان لە لوبنان لە نامەیەکدا ئاڕاستەی نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەکەن و داوایان کردووە پرسی دەستگیرکراوانی لوبنانی لە زیندانەکانی سوریا، جگە لەو هاووڵاتییە غەیرە لوبنانییانەی لەسەر خاکی لوبنان دەستگیرکراون، لە پێشەنگی دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی سوریادا جێگیر بکرێن.
لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بابەتە ئەولەویەتێکی مرۆیی و نیشتمانیی حەتمی پێکدەهێنێت، داوای لە حکومەت کرد زۆرترین فشاری سیاسی و دیپلۆماسی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکاریان و کۆتاییهێنان بە ئازاری سەدان خێزان کە دەیان ساڵە چاوەڕێی ئەوەن چارەنووسی ئازیزانیان بزانن.
لای خۆیانەوە سەرچاوە قەزایی و ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە، لوبنان و سوریا دوو لیژنەی هاوبەش پێکدەهێنن بۆ چارەسەرکردنی سێ پرسی سەرەکی نێوان هەردوو وڵات: "دیاریکردنی چارەنووسی نزیکەی دوو هەزار زیندانی سوری کە لە زیندانەکانی لوبناندا ڕاگیراون؛ ئاشکراکردنی شوێنی ئەو هاووڵاتییە لوبنانیانەی کە لە دوای شەڕەوە و پێشتر لە سوریا بێسەروشوێن بوون؛ و دواجار یەکلاییکردنەوەی سنوورە هاوبەشە نادیاریکراوەکان، بەتایبەتی لە... ناوچە سەریەککەوتووەکانی جوگرافی."
لینا ڕەشید - لوبنان
ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە




