سەعوودیە هۆشداری دەداتە حاجیان : پێش تەواوبوونی ڤیزە ووڵات بەجێبهێڵن

سەعوودیە هۆشداری دەداتە حاجیان : پێش تەواوبوونی ڤیزە ووڵات بەجێبهێڵن
پەیامی کورد   ...   سەعوودیە هۆشداری دەداتە حاجیان : پێش تەواوبوونی ڤیزە ووڵات بەجێبهێڵن

وەزارەتی حەج و عومرەی سەعوودیە لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی حەج دا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سەرجەم حاجیان پێش تەواوبوونی ڤیزاکانیان ووڵات بەجێ بهێڵن.

لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، پابەندبوون بەم خشتەیە زۆرەملی یە لەپێناو جێبەجێکردنی یاساکان و پاراستنی ڕەوایی ڤیزا و ڕێگریکردن لە هەر لێکەوتەیەکی یاسایی بۆ حاجیان و دەزگاکانی حەج.

دەسەڵاتدارانی سەعوودیە هۆشدارییان داوە، دواخستنی ڕۆیشتن لە ووڵاتەکەی دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا و سنووردارکردنی سەفەرەکانی داهاتوو بۆ سەعوودیە. هەروەها دواکەوتنی حاجیان لەوانەیە لێکەوتەی یاسایی بۆ کاروانەکان و شاندەکان هەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، وەزارەتی حەجی سەعوودیە داوای لە حاجیان کردوە پلانی گەشتی گەڕانەوەیان بەشێوەیەکی درووست دابنێن لە هەمان کات دا بەتەواوەتی پابەندبن بە ڕێنماییەکان و دوورکەوتنەوە لەهەر مانەوەیەک لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسایی.

ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە