لوبنان زۆرترین ڕێژەی پەنابەرانی هەیە لە جیهاندا

ئێستا نزیکەی 1.4 بۆ 1.5 ملیۆن پەنابەری سوری کە نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانی لوبنان پێکدەهێنێت، ڕویان لەو وڵاتە کردووە، ئەم دۆخە فشارێکی بەرچاوی خستۆتە سەر ئەو وڵاتە کە خۆی بەدەست قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت، جگە لە شەڕە درێژخایەنەکان.
بارودۆخی ژیانی سەخت و کارکردنی منداڵان
بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی نیوەی منداڵانی سوری لە لوبنان لە خوێندنی فەرمیدا نین، ئەمەش وایکردووە کە لە تەمەنی دە ساڵیدا تووشی وازهێنان لە خوێندن و چوونە ناو بازاڕی کار بن. ئەوان ڕووبەڕووی مەترسی جۆرەها بەکارهێنان دەبنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی چاودێری و لاوازی سیستەمی پاراستن.
بەهۆی چالاکی نایاسایی بەشێک لە پەنابەرانی سووری، هەروەها بۆ پاراستنی گوند و شارۆچکەکانی لوبنان، زۆربەی گوندەکان کۆت و بەندیان بەسەر سوورییەکاندا سەپاندووە، لەوانەش قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەیان لە ماڵەکانیان لە دوای کاتژمێر 6:00ی ئێوارە.
هەڕەشەی تیرۆر
لوبنان لەم دواییانەدا قەیرانی بێکاری و تیرۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی دوای شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل. ژمارەیەکی زۆر تۆڕی سەر بە داعش کە زۆربەیان خەڵکی سوریا بوون، لەگەڵ بریکارەکانی دوژمنی ئیسرائیل دەستگیرکران. ئەوە وایکرد لوبنانییەکان ترسیان هەبێت لە هەبوونی سورییەکان لەناویاندا و بەو هۆکارە بارودۆخی پەنابەران بە گشتی خراپتر بووە.
لینا ڕەشید / لوبنان
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە




