عەلی باقری وەک جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کرا

پەیامی کورد ... عەلی باقری وەک جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کرا
عەلی باقری، سەرپرشتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، بە فەرمانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، وەک جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ئەو ئەنجوومەنە دەستنیشان کرا.
باقری لە دیداری لاریجانی لەگەڵ ئارمەن گریگوریان، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەرمینیاش ئامادەبوو.
ناوبراو لە دەوڵەتی ڕەئیسی دا سەرۆکی دانووستانکاری ڕێژیم بئ گفتوگۆوەكانی بەرجام بووە و دوای كوژرانی ئیبراهیم ڕەئیسی و ئەمیر حسێن عەبدۆڵڵاهیان، بۆ ماوەیەك سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوە بوو.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




