لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕووخاو، ١٧کەس لە تەرتووسی سووریا کوژران

لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕووخاو، ١٧کەس لە تەرتووسی سووریا کوژران
پەیامی کورد   ...   لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕووخاو، ١٧کەس لە تەرتووسی سووریا کوژران

ڕوانگەی سووری لە ڕاگەێندراوێکدا ئـــاشکرای کردووە، لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی نوێی سووریا ویستوویانە ئەفسەرێکی پێشووی زیندانی "سیدنایا" دەستگیر بکەن، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا ڕووی داوە و بەهۆیەوە ١٤ چەکداری هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژراون و سێ چەکداری ئەو هێزەش کوژراون کە ویستوویانە ئەو ئەفسەرە دەستگیر بکەن.

ڕوانگەی سووری بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو ئەفسەرە بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی دادگای سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی زیندانی سیدنایا بووە، یەکێکیشە لە بەرپرسە تاوانبارەکانی ڕژێمی ئەسەد.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە