پەخشان عەزیزی و ووریشە مورادی پاش چەند مانگ چاویان بە بنەماڵەکانیان کەوت

پەخشان عەزیزی و ووریشە مورادی پاش چەند مانگ چاویان بە بنەماڵەکانیان کەوت
پەیامی کورد   ...   پەخشان عەزیزی و ووریشە مورادی پاش چەند مانگ چاویان بە بنەماڵەکانیان کەوت

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار، وریشە مواردی و پەخشان عەزیزی، دوو ژنی بەندکراوی سیاسیی کورد کە بە لەسێدارەدران سزا دراون، پاش چەن مانگ بێبەریبوون لە مافی چاوپێکەوتن، لە بەندیخانەی ئێڤین چاویان بە بنەماڵەکانیان کەوت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ووریشە مورادی لە ١٧ی بانەمەڕەوە و پەخشان عەزیزی لە ١٦ پووشپەڕی ئەمساڵەوە لە مافی چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ووریشە مورادی سەرەڕای تووشبوون بە نەخۆشی خوێنڕێژیی کۆئەندامی هەرسکردن، کێشەی ڕێخۆڵە هێشتا لە دەست پێڕاگەیشتن بە پزیشک و ڕەوانەکران بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بێبەرییە. ئەم بەندکراوە تەنیا مافی بەکارهێنانی چەند دەرمانێکی هەیە کە پێشتر پێی دراون و دۆخی جەستەیی شی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.

دۆسییەی ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە ناڕوونی تێدایە و ئەمە کاردانەوەی بەربڵاوی ناوەندە مافی مرۆییەکانی بەدواوە بووە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە