کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەر هەڵگر لە کازاخستان؛ نیشانەکانی هێرشی بەرگری ئاسمانی!

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەر هەڵگر لە کازاخستان؛ نیشانەکانی هێرشی بەرگری ئاسمانی!
پەیامی کورد    ...   کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەر هەڵگر لە کازاخستان؛ نیشانەکانی هێرشی بەرگری ئاسمانی!

ئەو دیمەنانە دەریدەخەن کە جەستەی ئەو فڕۆکەی لە کازاخستان کەوتە خوارەوە، بە ڕوونی زیانەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێوە دیارە.

هەر لەو پێوەندییەدا کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە ئەم فڕۆکەیە لە ناوچەی قەفقاز لە ڕووسیا کراوەتە ئامانجی بەرگری ئاسمانی و هاوكات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە نزیک گرۆزنی و ولادیكاوكاز دەستنیشان كراوە و ڕێگرییان لێکرا.

بەرەبەیانی چوارشەممە، فڕۆکەیەکی ئازەربایجانی بە ٧٢ سەرنشینەوە، لە نزیک شاری ئاکتاوی کازاخستان کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ٤٢ کەس گیانیان سپارد و ٢٥ کەسی دیکەش ڕزگار کران.

کەناڵی "بازا'ـی نزیک لە دەزگا ئەمنییەکانی ڕووسیا ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی چوارشەممە، سوپای ئۆکراین بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی چیچانی ڕووسیا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیاش ووڵامی داوەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، گومان دەکرێت سیستەمی بەرگری ڕووسیا لە کاتی ووڵامدانەوەی هێرشەکەی ئۆکراین ، بە هەڵە فڕۆکە ئازەربایجانەكەی خستبێتە خوارەوە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە