ناتانیاهوو : ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کابینەکەیدا ڕایگەیاند؛ هەرگیز ڕێگە نادەین ڕووداوە ترسناکەکانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە. ئێمە تەسلیم نابین، نە لە بەرامبەر یەهوودستیزی و نە لە بەرامبەر تیرۆریسم. ئێمە لە هەموو بوارەکاندا، لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک، بە تایبەت هەڕەشەکانی ئێران، لە بەرگریکردن لە ووڵاتەکەمان و هاووڵاتییان بەردەوام دەبین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ جار لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا قسەم کردووە. ئێمە سەبارەت بە مەترسییەکانی ئێران و مەترسییەکانی لە هەموو ڕوویەکەوە، هەروەها سەبارەت بە دەرفەتە گەورەکانی بەردەم ئیسرائیل، لە بواری ئاشتی و فراوانبوونیدا، هاوڕاین.
ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە