هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان؛ کوژرانی فەرماندەیەكی باڵای حیزبۆڵڵا

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان؛ کوژرانی فەرماندەیەكی باڵای حیزبۆڵڵا
پەیامی کورد   ...   هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان؛ کوژرانی فەرماندەیەكی باڵای حیزبۆڵڵا

سەرچاوە خۆجەیی یەکان لە لوبنان بڵاویانکردەوە، لە ئاكامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر گوندی "توول" لە ناوچەی نەبەتیە لە باشووری لوبنان، فەرماندەیەکی باڵای حیزبۆڵڵای لوبنان بە ناوی عەباس حەسەن کەركی ناسراو بە "حاج ئەبوو جیهاد" کوژرا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، شێوازی گواستنەوەی تەرمی ناوبراو و کاردانەوەی لایەنگرانی حیزبۆڵڵا، نیشان دەدات کە ناوبراو کەسێكی باڵای ئەو گرووپە بووە. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەزوان کەركی براشی لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا لە هێرشێکی هاوشێوەدا كوژراوە.

سوپای ئیسرائیل و حیزبۆڵڵا تا ئێستا بە فەرمی كاردانەوەیان سەبارەت بەو ڕاپۆرتانە نەبووە.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە