هێرشی چەکداری لە ئورشەلیم: ٤ کوژراو و ١٥ بریندار لە ئاكامی كەسێكی فەلەستینی

پەیامی کورد ... هێرشی چەکداری لە ئورشەلیم: ٤ کوژراو و ١٥ بریندار لە ئاكامی كەسێكی فەلەستینی
لە ئەنجامی ڕووداوێكی تەقەکردن لە چوارڕێیانی ڕامۆت لە ئورشەلیم لانیکەم ٤ کەس كوژران و ١٥ کەسیش دیكەش بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکانی خزمەتگوزاری فریاکەوتن ئیسرائیل (MDA)، ٦ کەس لە بریندارەکان باری تەندرووستییان ناجێگیرە. میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئەو دوو هێرشبەرە کە خەڵکی فەلەستین بوون، سواری پاسێک بوون و تەقەیان لە سەرنشینەکان کردووە.
پۆلیسی ئیسرائیل ئەو دوو کەسەی لە شوێنی ڕووداوەکە کوشتووە. ئەم هێرشە کە بە کردەوەیەکی تیرۆریستی وەسف کراوە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەكە بەردەوامن.





