هەڕەشەی نوێی تەلئەڤیڤ " گالانت : “هێرشی نوێ لەدژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوەیە”

پەیامی کورد ... هەڕەشەی نوێی تەلئەڤیڤ " گالانت : “هێرشی نوێ لەدژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوەیە”
یووئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە “بەم زووانە خولێکی دیکەی هێرشەکان دژی ڕێژیمی ئێران دەست پێدەکات”.
گالانت کە پێشتر سەرکردایەتی بەشێک لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە دژی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا کردووە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە لێدوانەکانی دا جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ئامادەی چوونە قۆناغێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆیە.
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە




