کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسداران دوای برینداربوونی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەكانی کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد ... کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسداران دوای برینداربوونی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەكانی کۆماری ئیسلامی
مەسعوود نیکبەخت، بەرپرسی بونیادی شەهید لە پارێزگای ئیسفەهان، دانی بەوەدانا کە محەممەد سەقەفی، ئەندامی سوپای پاسداران کە لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شەهرەزا بریندار بوو و لە کۆمادا بوو، ئێوارەی ڕۆژی ١٤ی خەرمانان مرد.
بە ووتەی نیکبەخت، لە ١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٤، محەممەد سەقفی و پێنج لە هاوەڵەکانی کە بریتی بوون لە سەعید یوونسی، مستەفا یوونسی، سەیدعەلی ئەکبەر میرمحەممەدی، ئیسماعیل قەرقانی و جەهانگیر تەیمووری، لەلایەن ئیسرائیل ەوە هێرشیان کراوەتە سەر. لەم هێرشەدا دەست بەجێ هەر پێنج بەکرێگیراوەکەی یاوەری سەقەفی كوژران، بەڵام خۆی بە برینی سەختەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و دواجار دوای نزیکەی دوو مانگ و نیو لە کۆمادا مرد.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




