گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر گوستاڤۆ پترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا و کوڕەکەی و وەزیری ناوخۆی کۆڵۆمبیادا سەپاندوە
پەیامی کورد ... گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر گوستاڤۆ پترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا و کوڕەکەی و وەزیری ناوخۆی کۆڵۆمبیادا سەپاندوە
گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سەرۆکی کۆڵۆمبیادا سەپاند بەهۆی تۆمەتەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و شکستهێنان لە سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی کۆکایئن.
کۆڵۆمبیا و ئەمریکا بە شێوەیەکی نەریتی هاوپەیمان بوون، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزی تێکەوتووە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ و سەرۆکی کۆڵۆمبیا بە ئاشکرا ئاڵوگۆڕی سووکایەتییەکانیان کردووە.
سەرۆکی کۆڵۆمبیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە بەنیازە لە ئەمریکا "بە شێوەیەکی یاسایی بەرگری لە خۆی بکات" و دۆناڵد ترامپ هاوتا ئەمریکییەکەی بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای لەسەر تۆمار بکات؛ ئەم کارە دوای ئەوە هات کە ترامپ ی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا بە "چەوسێنەر" ناوی برد.
جگە لە پێترۆ، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ڤێرۆنیکا دێل سۆکۆرۆ ئەلکۆسێر گارسیا هاوسەرەکەی و نیکۆلاس فێرناندۆ پێترۆ بورگۆسی کوڕەکەی و وەزیری ناوخۆی کۆڵۆمبیا سەپاندووە.
لە بەیاننامەیەک دا، سکۆت بێسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە : لەوەتەی پێترۆ دەست بەکاربووە، بەرهەمهێنانی کۆکاین لە کۆڵۆمبیا گەیشتووەتە بەرزترین ڕێژەی لە ماوەی دەیان ساڵدا، ئەمەش ئەمریکای زاڵ کردووە و ئەمریکییەکانی ژەهراوی کردووە. لە درێژەی قسەکانی دا بانگەشەی کرد کە سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕێگەی داوە کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان گەشە بکەن و ڕەتیکردووەتەوە چالاکییەکە ڕابگرێت.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە