یەمەن : بە مووشەکێکی هایپەرسۆنیک بنکەی ئاسمانی نەواتیم مان کردە ئامانج
پەیامی کورد ... یەمەن : بە مووشەکێکی هایپەرسۆنیک بنکەی ئاسمانی نەواتیم مان کردە ئامانج
ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن بە مووشەکی سەروو دەنگی فەلەستین ٢ بنکەی ئیسرائیل “نەواتیم”یان کردە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا هێرشی نوێی هێزەکانی یەمەن دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن بە مووشەکی سەروو دەنگی فەلەستین ٢ بنکەی ئیسرائیلی “نەواتیم”یان کردۆوەتە ئامانج.
ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: بە فەزڵی خودای گەورە بنکەی ئاسمانی نەواتیمی دوژمنی ئیسرائیلمان کردە ئامانج لە ناوچەی نەگێڤ کە دەکەوێتە باشووری فەلەستینی داگیرکراو.
سەریع درێژەی بە قسەکانی دا: ئەم ئۆپراسیۆنە بە مووشەکێکی بالیستیکی سەروو دەنگی لە جۆری "فەلەستین ٢" ئەنجام دراوە و ئەم مووشەکەش بە فەزڵی خودا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی داوە.
ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن زیادی کرد: بە شانازی و شانازییەکی زۆرەوە ڕێز لە خۆپیشاندانە پڕ سۆز و جەماوەرییەکانی سەنعا و پارێزگاکانی دیکە و بەشێکی یەمەن دەگرین کە هاوتەریب لەگەڵ پشتیوانی نەتەوەی فەلەستین.
سەریع لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: میللەتی یەمەن دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی زیاتر لە دژی دوژمنی ئیسرائیل تا ئەو کاتەی دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕادەگیرێت و گەمارۆوەکە هەڵدەگیرێت.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە