ئیلهام ئەحمەد : هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە سووریا بەهێزە

Dîroka Belavkirin :
 ئیلهام ئەحمەد : هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە سووریا بەهێزە
پەیامی کورد   ...   ئیلهام ئەحمەد : هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە سووریا بەهێزە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، ڕایگەیاند کە هێشتا مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لە سووریا لە ئارادایە.
بە ووتەی ناوبراو، تورکیا ڕۆڵێکی نەرێنی دەگێڕێت و بەردەوام ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی پاڵ دەنێت تا ڕێگری لە بەدەست هێنانی مافەکانی کورد بگرێت.
ئیلهام ئەحمەد ئاشکرای کرد کە پێش کۆنفرانسی میوونشن، ئەمریکییەکان داوایان لێکردوون کۆبوونەوەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ شاندی حکوومەتی سووریا ئەنجام بدەن.
لەو چوارچێوەیەدا، شاندی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەتەوە و لەسەر هەماهەنگی و ڕێکخستنی کارەکان بە هاوبەشی ڕێککەوتوون.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم، ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا زۆرێک لە بڕگەکانی جێبەجێ نەکراون و ووتاری ڕق و کینە لە ناوخۆدا ڕێگرە لە پڕۆسەکە.
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی کردەوە کە پێویستە کورد بە ناسنامەی خۆیەوە لەسەر خاکی خۆی بژی و پشتگیری لە ڕەشنووسی یاسای پاراستنی کورد بکرێت.