نێچیرڤان بارزانی : شانازی دەکەین کە کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی زمان و کلتوورە جیاوازەکانە

Dîroka Belavkirin :
نێچیرڤان بارزانی : شانازی دەکەین کە کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی زمان و کلتوورە جیاوازەکانە
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی: شانازی دەکەین کە کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی زمان و کلتوورە جیاوازەکانە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، پاراستنی زمانی دایك، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی كوردستانە. 

دەقی ڕاگەێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان : 

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و زمان و کلتوورە جیاوازەکانە. 

پابەندیمان بە بره‌وپێدان و پێش خستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە، لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی). 

پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان