پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆ سەردانی بارەگای سەرەكی دەزگای (FBI)ی ئەمریكی كرد
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێنجشەممە سەردانی بارەگای سەرەکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI)ی کرد و ھەردوولا جەختیان لە بەھێزکردنی ھەماھەنگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردەوە.
نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە ئەمریکا بڵاوی کردەوە: ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەردانی بارەگای سەرەکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI)ی لە واشینتۆن کرد.
لەو سەردانەدا وەزیری ناوخۆ چاوی کەوت بە جەیسن کاپلان جێگری بەرپرسی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا (FBI).
رێبەر ئەحمەد و جەیسن کاپلان لە دیدارەکەدا جەختیان لە زیاتر بەھێزکردنی ھەماھەنگییەکان لە ڕووی ئاسایش و بەرەوپێش بردنی ھەوڵە ھاوبەشەکان کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە نێودەوڵەتییەکان.
