پاشماوه‌ی به‌له‌مێكی شارستانیه‌تی مێزۆپۆتامیا له‌عیراق دۆزرایه‌وه
به‌هۆی ڕووچوونی زه‌وی له‌باشووری عیراق، پاشماوه‌ی به‌له‌مێك ده‌ركه‌وتووه كه مێژوووه‌كه‌ی بۆ 4 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌له‌مه‌كه له لایه‌ن تیمێكی ئه‌ڵمانی له نزیك شوێنه‌واری شاری ئورووكی سۆمه‌ری دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له دۆزینه‌وه ده‌گمه‌نه‌كانی به‌له‌م له شارستانییه‌تی مێزۆپۆتامیا.
به‌له‌مه‌كه له داری خورما درووست كراوه، ته‌ختییه‌كه‌شی به‌قیڕ رووپۆشكراوه تا ئاوی تێنه‌چێته ناوی و درێژییه‌كه‌شی 7مه‌تره.
ئه‌م به‌له‌مه، ئێستا له مۆزه‌خانه‌ی عیراق ه و نمایش كراوه.