دەست بەسەركردنی تووندوتیژانەی هاوسەری خوشکی ووریشە مورادی، زیندانی سیاسی مەحكووم بە سێدارە لە شاری سنە

دەست بەسەركردنی تووندوتیژانەی هاوسەری خوشکی ووریشە مورادی، زیندانی سیاسی مەحكووم بە سێدارە لە شاری سنە
پەیامی کورد    ...   دەست بەسەركردنی تووندوتیژانەی هاوسەری خوشکی ووریشە مورادی، زیندانی سیاسی مەحكووم بە سێدارە لە شاری سنە

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر دووكانی کەریم ئەسغەری زیندانی سیاسی پێشوو و هاوسەری خوشكی ووریشە مورادی و بە تووندوتیژی لە شارۆچكەی شویشە سەر ڕێگای سنە بۆ مەڕیوان دەست بەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، بەکرێگیراوانی خامنەیی دوای ئەوەی مێهرانە مورادی، هاوسەری ئەسغەری و خوشکی وریشە مورادی لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بووە، هەڕەشەی دەست بەسەر كردنیان لێ کردووە.

ووریشە مورادی کە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە دەروازەی شاری سنە بە تووندوتیژی دەستبەسەر کرابوو، دوای ئەشکەنجە و پێنج مانگ زیندانی تاکەکەسی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی "بەغی" حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

لەدوای دەست بەسەرکردنی ووریشە، بنەماڵەكەی چەندین جار بانگهێشتی  ئیتلاعاتی سنە و تاران کراون و لەژێر فشار دابوون. 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە