سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له كونسووڵی گشتی نوێى ئێران كرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له كونسووڵی گشتی نوێى ئێران كرد
سێشه‌ممه 2024/12/24 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسووڵى گشتی نوێى كۆمارى ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر، پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه كونسووڵى گشتی نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى خۆى به ده‌ست به‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئیسلامی ئێران به بایه‌خ و گرینگییه‌كى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، نیشان دا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە