ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی

ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی
پەیامی کورد   ...   ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی وایه‌ له‌ ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی و نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌ت.

سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوبه‌ری گشتی یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند "دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕێكاره‌كانی گرته‌به‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زه‌وی و له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان  له‌ نێوان 350 هه‌تا 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت، به‌ڵام به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران یان پێشتر سوودمه‌ندبوونه‌ یانیش ساڵی خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتووته‌ هه‌شت ساڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین دوای ووردبینی 250 تا 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ندبن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌شڵێت "نیوه‌ی فۆرمه‌كان ووردبینیان بۆكراوه‌ و دوای دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می زه‌وییه‌كان ته‌نیا نیوه‌ ده‌مێنن، به‌پێی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ دابه‌شکردنی زه‌وی، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی.
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "كارتی زانیاری كراوه‌ته‌ پێوه‌ر بۆ دیاریكردنی شوێنی زه‌ویه‌كان، واته‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارتی زانیاری له‌ چ ناوچه‌یه‌كه‌ له‌وێ سوودمه‌ند ده‌بێت له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی و ئێمه‌ شوێن بۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێك دیاری ناكه‌ین ئه‌وه‌ی حوكم به‌ شوێنی زه‌وی ده‌كات كارتی زانیاری فه‌رمانبه‌ره‌.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە