شاندێکی پارتی لە پارێزگای کەرکووک جەژنە پیرۆزەیان لە كریستیانەكان کرد

شاندێکی پارتی لە پارێزگای کەرکووک جەژنە پیرۆزەیان لە كریستیانەكان کرد
پەیامی کورد   ...   شاندێکی پارتی لە پارێزگای کەرکووک جەژنە پیرۆزەیان لە كریستیانەكان کرد

بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک بەشداریان لە ڕێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح کرد.

چوارشەممە، ٢٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک، کە پێکھاتبوون لە دکتۆر محەممەد خورشید، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، بە نوێنەرایەتی بەرپرسی مەکتەب و محەممەد کەمال بەرپرسی لقی ٣ی کەرکووک، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئائینی و عەبدۆلڕەحمان دەلۆ، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی مەکتەب، ڕزگار شەمعوون، بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی بەرپرسی مەکتەب، ژمارەیەک لە کارگێڕانی لقی ٣، سەردانی مەترانییەی کەنیسەی کلدان کەرکووک-سلێمانییان کرد، لەلایەن مەتران (یوسف تۆما) بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. 

ئامانجی سەردانەکە، گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بوو، بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ھەروەھا جەختکردنەوە لە فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان، بەتایبەت لە شاری کەرکووک.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە