ناسا بە دەریاچە دووکان دەڵێت ''دار کریسمس ی سەر زەوی''
پەیامی کورد ... ناسا بە دەریاچە دووکان دەڵێت ''دار کریسمس ی سەر زەوی''
وێنەیەک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە لە ساڵی 2018 دا لەلایەن لۆرن داوفین کەشتیوانەوە گیراوە، دەریاچەیەکی “دار کریسمس” کە شێوەی سێ گۆشەیە لە کوردستان نیشان دەدات، کە تێکەڵەیەکە لە سرووشت و دەستی کاری مرۆڤ.
بەپێی ئاژانسی “بۆ زەوی” سەر بە ناسا، سێگۆشە گەورەکە کەلە شێوەی دارە، 6 میل (١٠ کیلۆمەتر) لە تیرەکەیەوە تا لووتکەکەی درێژدەبێتەوە، و لە وێنەکەدا وادەردەکەوێت لقێکی بچووکتری وەک ئەستێرەیەکی پێچاوپێچ بە لووتکەی دارەکەوە هەڵواسرابێت، کە ڕووباری زێی بچووک نیشان دەدات.
دەریاچەی دووکان لە کوردستانی عێراق درووستکراوی مرۆڤە، بەو پێیەی لە ساڵی 1959 درووستکراوە، ئەم بەنداوە بەندئاوێکی گەورەی کارەبای ئاوییە لە نزیک شاری ڕانیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
نوێنەرانی ناسا نووسیویانە: “کاتێک لە بۆشایی ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکەین، شوێنەوارەکانی سەر زەوی بە چەندین شێوەی ئاشنا دەردەکەون و دەریاچەی دوکان لە دارێکی کریسمس دەچێت”.