پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزى ئیتاڵیا دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان یان تاوتوێ کرد
شه‌وی یه‌كشه‌ممه 2025/11/16 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزى ئیتاڵیا له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیتاڵیاى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
هه‌ردوولا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، هیوایان خواست قۆناغێكى نوێى باشتر له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێبكات. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌رباره‌ى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا، دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسووڵى گشتی ئیتاڵیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.