سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی یەكیتی جیهانی زانایانی موسڵمان کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی یەكیتی جیهانی زانایانی موسڵمان کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی یەكیتی جیهانی زانایانی موسڵمان کرد

سێشەممە 6ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر عەلی قەرەداخی سەرۆكی یەكیتی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئایندەی كورد لە سووریا و پێویستی پشت بەستنی لایەنەكانی سووریا بە شێوازی ئاشتیانە و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ ویست و هەنگاوەكانی لایەنە سیاسیەكانی توركیا كرا كە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە لە توركیا دەنرێن.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و ڕۆشناییش خرایە سەر هەنگاو و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان .

ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە