سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری كرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری كرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ فوئاد مەجید میسری، نووسەر و ڕووناکبیر، کۆبووەوە. ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری، ئەدەبی و ھونەری لە کوردستان کردەوە.
سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوئاد مەجید میسری، نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کورد کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و ئەدەبی و ھونەری لە کوردستان و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕووناکبیران کرا، بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە داھێنانەکانیان بدەن تا زیاتر ڕۆڵی کارا و ئەرێنی خۆیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بگێڕن.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




