سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
چوارشەممە 2024/11/13 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا له‌گه‌ڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، پەیوەندییەکانی فه‌ره‌نسایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هه‌نگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیان، تاوتوێ کرد.
باڵیۆزی فەرەنسا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە ڕێژه‌ی به‌رزی بەشداریکردن کرد کە گرینگیدانی هاووڵاتیان بە داهاتووی هەرێمی کوردستان، دەردەخات. هەردوولا میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد و لەمبارەیەوە، جەختیان لەسەر گرینگی پێکهێنانی حکوومەتێک کردەوە کە ووڵامدەری خواستەکانی خەڵک و ئامانجەکانیان بێت لە گەشەپێدان و سەقامگیری.
لای خۆیه‌وه، باڵیۆزی فەرەنسا جەختی لە به‌رده‌وامی پابەندی ووڵاتەکەی له یارمه‌تیدان و پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان، کردەوە. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش سوپاسی پشتگیری بەردەوامی فەرەنسای بۆ پرسەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دووپات کرده‌وه.
له دیدارەکەدا باس له‌دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرینگی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە و پێویستی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری عێراق، کردەوە. هه‌روه‌ها لەسەر گرینگی هاوکاری هاوبه‌ش بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوڕا بوون.
دۆخی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و چەندین بابەتی دیکەی جێی بایه‌خی هاوبەش، لایەنێکی دیکەی دیداره‌که بوون کە کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە