نێچیرڤان بارزانى، پێشوازی لە كونسووڵى نوێى میسر كرد

نێچیرڤان بارزانى، پێشوازی لە كونسووڵى نوێى میسر كرد
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى، پێشوازی لە كونسووڵى نوێى میسر كرد

چوارشه‌ممه‌ 2024/11/13، نێچیرڤان بارزانى، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆز مەحموود فارووق یووسف، کونسووڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بوارە‌كاندا، به‌تایبه‌تیش بوارى بازرگانی، دووپات كرده‌وه‌. له‌مبارەیه‌وه‌، باس له‌ جووڵه‌ و ئاستى بازرگانی نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسرى عه‌ره‌بی، كرا.

هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە