نوێنەرایەتی حکوومەت : عێراق دەستوور جێبەجێ ناکات

نوێنەرایەتی حکوومەت : عێراق دەستوور جێبەجێ ناکات
پەیامی کورد   ...   نوێنەرایەتی حکوومەت : عێراق دەستوور جێبەجێ ناکات

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەێنێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندی ھەموو رێککەوتنەکانە بەپێی دەستوور، بەڵام عێراق دەستوور جێبەجێ ناکات، ئەوەی ئێستاش بەغدا درووستی کردووە، سیاسی یە بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە لاواز بکەن، بەڵام ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەھێزترە.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند، بەداخەوە عێراق ھیچ بڕوای بە رێککەوتن و ھاوبەشی و فیدراڵیەت نییە و ئەوەی ئێستا دەیکەنە کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان سیاسییە و دەیانەوێت ھەموو دەسەڵاتەکان مەرکەزی بن و هەموو شتێک لە دەست ئەواندا بێت و بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە بکەن، بەڵام ھەرێمی کوردستان بەھێزە و رێگای زۆری لەپێشە بیگرێتە بەر لە ڕووی یاساییەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمیشەوە، عێراقیش دەیەوێت ئابووری ھەرێمی کوردستان لاواز بکات بەپێی پلانێکی داڕێژراو.

ووتیشی، ھەرێمی کوردستان خاوەن ھێز و ئیرادەیەکی زۆر باشە، ئەوەی ئەوان دەیانەوێت و پلانیان بۆ داناوە، ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەھێزترە، ھەر بۆیە مووچە وەکوو بیانووە و زیاتر مەبەستی سیاسییان ھەیە.

دەشڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندی ھەموو رێککەوتنەکان بووە بەپێی دەستووری عێراق، بەڵام ئەوە عێراقە دەستوور جێبەجێ ناکات و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دێنن، ھەر بۆیە حکوومەتی عێراق بەرپرسە لەو کێشانەی درووست دەبن، چوونکە پابەندی دەستووری عێراق نابێت، ئەگەر نا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ھەموو کێشەکان بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن و پابەندی دەستوورە.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە