نێچیرڤان بارزانى : له‌ده‌ستدانى مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌میل خه‌ساره‌تێكى گه‌و‌ره‌یە و به ئاسانى جێگه‌ى پڕ نابێته‌وه

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى : له‌ده‌ستدانى مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌میل خه‌ساره‌تێكى گه‌و‌ره‌یە و به ئاسانى جێگه‌ى پڕ نابێته‌وه
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆچی دوایى هونه‌رمه‌ندى داهێنه‌ر و به‌توانا و ده‌ست ڕه‌نگینى شێوه‌كاری كورد مامۆستا (قه‌ره‌نى جه‌میل)، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێیانى، هه‌روه‌ها ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كات.
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایی هونه‌رمه‌ندى داهێنه‌ر و به‌توانا و ده‌ست ڕه‌نگینى شێوه‌كاری كورد مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌میل ـ م بیست. له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێیانى، هه‌روه‌ها ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانی خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له‌ده‌ستدانى مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌میل خه‌ساره‌تێكى گه‌و‌ره‌ى هونه‌رى شێوه‌كاری كوردستانه كه به ئاسانى جێگه‌ى پڕ نابێته‌وه. ئه‌و به شاكار و به‌رهه‌مه جوان و ناوازه‌كانى، به شێوازه باڵاكه‌ى، خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى شێوه‌كاری كرد و ناو و ئاماده‌یی كوردى لەو بواره‌دا برده ناوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌كان. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/3
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




