وه‌زیری ته‌ندرووستی : ده‌مانه‌وێت گرینگی به‌ ژێرخانی ته‌ندرووستی ڕاپه‌ڕین بده‌ین

وه‌زیری ته‌ندرووستی : ده‌مانه‌وێت گرینگی به‌ ژێرخانی ته‌ندرووستی ڕاپه‌ڕین بده‌ین
پەیامی کورد   ...   وه‌زیری ته‌ندرووستی : ده‌مانه‌وێت گرینگی به‌ ژێرخانی ته‌ندرووستی ڕاپه‌ڕین بده‌ین

وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: حكوومه‌ت گرینگی به‌ كه‌رتی ته‌ندرووستی له‌ ڕاپه‌رین ده‌دات، سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه‌ش دەکات كه‌ هاوكاریان بوون.

پێنجشەممە، 25ی تەمموزی 2024، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند: ئێمە لێرەین بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرە نوێیەی فریاگوزاری ژمارە 122، بۆ فراونکردنی ژێرخانی ئابووری و چارەکردنی کێشە و گیروگرفتی هاووڵاتییان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: دروستکردنی ئەو سەنتەرە بۆ فراوانکردن و دروستکردنی ژێرخانی نوێ و بۆ چالاککردنی فریاگوزاری خێرای ژمارە 122، هەروەها بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانە لە هەر ڕووداو و کارەساتێکی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

سامان بەرزنجی ووتیشی: ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی سوپاسی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ڕاپەڕین دەکەین و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەکەین کە هەردەم پاڵپشتی کەرتی تەندرووستی کردووە، بەردەوام لەگەڵمانە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و کێشە و گیروگرفتیان بگاتە ئاستی چارەکردن.

وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌شڵێت: لە هاتنمان بۆ ڕاپەڕین ئەو بەشی فریاکەوتنە نوێیەمان بەسەرکردەوە کە لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی سەنگەسەر کراوه‌ته‌وه‌. تێچووی دروستکردن نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی نزیکەی 200 ملیۆن دینارە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ڕاپەڕین، لەسەر بوودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین کراوە،  ئەو بەشە، چەند پێداویستییەکی کەمی ماوە ئەویش لەو ماوەیە دابین دەکرێت.