وەزارەتی ناوخۆ : قەدەغەی هاتووچۆ لە شەوی ١٩ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات

وەزارەتی ناوخۆ : قەدەغەی هاتووچۆ لە شەوی ١٩ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی ناوخۆ : قەدەغەی هاتووچۆ لە شەوی ١٩ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات


وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، سەرژمێری تا ١٠ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و هیچ بڕگەیەك لانەبراوە، وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، لەکاتژمێر ١٢ـی شەوی ١٩ ئەم مانگەوە قەدەغەی هاتووچۆ دەست پێدەكات.
عەبدۆلزەهرە هێنداوی ووتەبێژی وەزارەتی پلادانانی رایگەیاند، هیچ بڕگەیەك لە فۆڕمی سەرژمێری دانیشتووان لانەبراوە، فۆڕمی سەرژمێری دانیشتووان بە شێوەی كۆتایی پەسەند كراوە.
ووتیشی، سەرژمێری دانیشتووان تا ١٠ـی مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت و سەرجەم رێكارەكان تەواوبوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆسە گرینگە. 
هاوكات، وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رۆژانی سەرژمێری لە کاتژمێر ١٢ـی شەوی ١٩ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات، تەنها بۆ چەند حاڵەتێكی مرۆیی یاخود ئەمنی نەبێت كەس ناتوانێت هاتووچۆ بكات.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە