پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار گرفتی ئاو لە ھەولێر بنبڕ دەکات

پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار گرفتی ئاو لە ھەولێر بنبڕ دەکات
پەیامی کورد   ...   پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار گرفتی ئاو لە ھەولێر بنبڕ دەکات

بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ھەفتەی داھاتوو گرفتی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەر دەبیت و کێشەی کەم ئاوی لە ھەولێر کەم دەبێتەوە، بۆ بنبڕکردنی کەم ئاوی بەشێوەیەکی بنەڕەتی پێویستمان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار ھەیە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ ھەندێک کێشەمان ھەبوو، پێویستی بە ڕێکخستنەوە بوو، لە ھەفتەی داھاتوو ئەو کێشەیە چارە دەبێت و پڕۆژەکە بەتەواوی دەکەوێتەوە کار، ئەمەش کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر کەبوونەوەی کێشەی کەم ئاوی.
ئاری ئەحمەد ووتیشی : پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چواریشمان لە ھەولێر هەیە، بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ بەریتانییەکان بە سەرمایەی ٨٣٠ملیۆن دۆلار گرێبەست کراوە، پڕۆژەکە دیزاینیش کراوە، تەنیا ماوە بوودجەی بۆ دابین بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە کێشەی کەم ئاوی بە تەواوی بنبڕ دەبێت.