پەیامێکی گرینگ لە سەرۆک بارزانی یەوە
پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگ لە سەرۆک بارزانی یەوە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی دۆخی ئەم دواییەی سووریا راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چوونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیری سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.
هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سووریا قووڵ بکاتەوە.
هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.
مەسعوود بارزانی
7ی کانوونی یەکەمی 2024