ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە
یەکشەممە ١٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕەوشی سووریا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
سەبارەت بە گۆڕانکاری و ڕووداوی ئەمڕۆی ووڵاتی سووریا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێز لە بژاردە و ئیرادەی گەلانی سووریا دەگرین.
ھیوادارین قۆناغی داھاتوو، قۆناغی خۆشی و ئارامی و کۆتاییھاتنی ئاڵۆزییەکان و، سەرەتایەکی نوێ بێت لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنی گشت پێکھاتەکانی ئەو ووڵاتە، ھەروەھا ژینگەیەکی لەبار و دەرفەتی گونجاوی سەردەمیانە بڕەخسێت بۆ ژیانێکی شایستە بە گەلانی سوریا لە ھەموو ڕوویەکەوە.
لەلایەکی دیکەوە ھیوادارین ئەم گۆڕانکارییە کاریگەری ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی سووریا و ڕەنگدانەوەی باشی ھەبێ لە چارەسەری کێشە و گرفت و پەرەسەندنەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە سەرتاسەری ناوچەکە و، زمانی دیالۆگ ببێتە بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری گشت کێشەکان و ڕێز لە ئیرادە و خواستی گەلان بگیرێ.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە